٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:١٥
سەرۆکی مەجلیسی ئێران تووشی کۆرۆنا بوو/ کەرەنتین کرا

سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە تووشی کۆرۆنا بووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران تووشی کۆرۆنا بووە و لە کەرەنتین دایە.

قاڵیباف لە تویتێکدا نووسی، یەکێک لە هاوکارەکانی لە نووسینگەکەی تووشی کۆرۆنا بووە و ئەمشەو وڵامی پشکنینەکەی ئەمیش پۆزەتیڤ بووە و دەرکەوتووە کە تووشی کۆرۆنایە.

ڕاشیگەیاندووە کە سەرەڕای کەرەنتین بوونی بەڵام بەردەوام دەبێت لە کارەکانی و ئەو ئەرکانەی پێسپێردراوە.

342/